سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر کۆ دەبێتەوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیاسەتمەدارێکی کورد دەکات و چەند تەوەرێک دەخاتە بەر باس.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 12.3.2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد کۆ بووەتەوە.



لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعود بارزانی و فەرەیدوون عەبدولقادر تیشکیان خستووەتە سەر هەنگاو و کارەکان بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و ئەگەر و پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتەیان تاوتوێ کردووە.
Top