پەکەکە لە شاری عاموودا بارەگاکانی ئەنەکەسە دەسووتێنێت

پەکەکە لە شاری عاموودا بارەگاکانی ئەنەکەسە دەسووتێنێت
بارەگاکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە شاری عامودا سووتێنران و سەرجەم کەلوپەلی ناو بارەگاکەش بە تاڵان بران.

درەنگانی دوێنێ شەو 11\3\2017، لایەنگرانی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و لە سووریا ئەو ناوەی هەڵگرتووە، هەڵیان کوتاوەتە سەر بارەگاکانی (ئەنەکەسە) لە عامودا لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لەمبارەیەوە بڵند مەلا، ئەندامی دەستەی خۆجێیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بارەگاکانی ئەنەکەسە لە عامودا کراوەتە ئامانج و بەشێکی زۆریان درەنگانی دوێنێ شەو سووتێنراون و کەل و پەلەکانیان بەتاڵان براون".

ئەوەشی ڕوون کردەوە، سەرجەم هێرشەکان بە کەسانی بیانی و ئەو چەکدارە عەرەبانە کراون کە لە منبیج شەڕیان پێکردوون".
Top