پەکەکە هێز لە سووریاوە بەرەو شنگال دەهێنێت

 پەکەکە هێز لە سووریاوە بەرەو شنگال دەهێنێت
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێزێکی لە سووریاوە بەرەو شاری شنگال لە باشووری کوردستان دەبات.



عەمید سمێ بۆسەلی، جێگری فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شاری شنگال راگەیاند، پەکەکە هێزێکی زۆری لە ناوچەی خانەسۆر کۆ کردووەتەوە و سەنگەریان لێداوە، کە بەشێکیان لە سووریاوە هێنراونەتە ناوچەکە.



عەمید سمێ بۆسەلی هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارانی پەکەکە لە شنگال ئاڵۆزیی و پشێوی دروست دەکەن و پێویستە شارەکە چۆڵ بکەن.



هەروەها خەیری خانەسۆری، ئەندامێ ئەنجومەنی شاری شنگال بە(باسنیوز)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەکدارە عەرەبە عەشائیرییەکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە ناوچەکە چوونەتە ناو گرووپەکانی پەکەکە، هاووڵاتییانی ناوچەکە یرسیان لا دروست بووە.



خەیری خانەسۆری ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو هاووڵاتییانەی دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکە گەڕانەوە، بەهۆی ترسیان لە چەکدارانی پەکەکەوە دووبارە ئاوارە بوونەتەوە و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.








باسنیوز
Top