پێدەچێ باكووری كوردستان بەشداری گشت‌پرسیی دەستوور نەكات
ماوه‌ی 18 مانگ ده‌بێت شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا له باكوور به‌رده‌وامە، بۆیه به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی باكوور ئاواره بوونه و تاوه‌كو ئێستە نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان، به تایبه‌ت جه‌زیره به ته‌واوی بووه به وێرانه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی چۆڵیان كردووه وه‌كو ئاواره له شاره‌كانی دیكه‌ی باكوور ده‌ژین. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر گشتپرسی ده‌بێت، ره‌نگه له چه‌ندین شوێنی باكوور گشتپرسی نه‌كرێت.
هه‌ده‌په له راگه‌یاندراوێكدا پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان به نه‌خێر ده‌نگ به گشتپرسی ده‌ده‌ن، بۆیه ئاكپارتی ده‌یه‌وێت له‌م مانگه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره له باكوور ئه‌نجام بدات تا كورده‌كان نه‌توانن بچنە ده‌نگدان.
هه‌ده‌په پێی وایه كورده‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانین نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر كورده‌كانیش به ته‌واوی به‌شداری گشتپرسی بكه‌ن كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئه‌نجامی گشتپرسی ده‌بێت، بۆیه ئاكپارتی ده‌یه‌وێت به‌ر به ده‌نگدانی كورده‌كان بگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی ئه‌و ده‌زگا راپرسییانه‌ی له توركیا بۆ گشتپرسی كراوه، هه‌موویان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورده‌كان له حكوومه‌ت و له په‌كه‌كه نیگه‌رانن، بۆیه ره‌نگه به‌شێكی زۆری كورده‌كان بۆ خۆیان نه‌چنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
bas news-
