دوو منداڵە كوردی ئێزیدی لە دەست داعش ڕزگار كران

دوو منداڵە كوردی ئێزیدی لە دەست داعش ڕزگار كران
حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزیدی ئاشكرای كرد دوو منداڵی كوردی ئێزیدی لە دەست داعش رزگار كراون، كە یەكێكیان لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەوە راهێنانی سەربازی پێكراوە.


ئەمڕۆ شەممە قائیدی رایگەیاند دوو منداڵە كوردە ئێزیدییەكە بەهاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رزگار كراون و رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە.


گوتیشی یەكێ لە منداڵەكان لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە راهێنانی سەربازی و ئیسلامی لە سەربازگەیەكی تایبەت بەمنداڵانی كوردی ئێزیدی بینیوە.


بەرپرسە كوردە ئێزیدییەكە بۆ كەناڵی "سۆمەریە"ی عێراقی ئاشكرای كردووە تەمەنی یەكێ لە منداڵەكان 15 ساڵە و ئەوی تریش 13 ساڵانە. هەروەها ئەوەشی گوتووە كە كاریگەری راهێنانەكانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكە لەسەر یەكێ لە منداڵەكان بە ئاشكرا هەستی پێدەكرێ.
bas news-
Top