ھاوکاری ٢٥٠ خێزانی کەمدەرامەتی شەقڵاوەو بالیسان کرا
لەدرێژەی ئەو ھەڵمەتە خێرخوازییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانە ھەژارو کەمدەرامەتەکانی ناوخۆی کوردستان رایگەیاندوەو تیایدا ٢٢ ھەزار خێزان سودمەند دەبن، پرۆسەی دابەشکردنی ھاوکارییەکان گەیشتە شارۆچکەی شەقڵاوەو بالیسان و تیایدا ٢٥٠ خێزان لە ھەردوو ناوچەکە ھاوکاریکران.
ئەمڕۆ لەدرێژەی دابەشکردنی پارسێلی خۆراک بەسەر ٢٢ ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لە شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە ھاوکارییەکانی دابەش دەکات، ھەر لەدرێژەی پرۆسەکەدا، تیمەکانی دەزگا گەیشتنە شارۆچکەی شەقڵاوەو ناحیەی بالیسان و پارسێلی خۆراکیان بەسەر ٢٥٠ خێزانی کەمدەرامەتدا دابەشکرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرۆژی ١/٣/٢٠١٧ بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد (بارزانیی نەمر) ھەڵمەتێکی خێرخوازی بەرفراوانی راگەیاند کە تیایدا ٢٢ ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لەسەرتاپای کوردستان ھاوکاری دەکرێن.
payamner-
