سهرۆكی ههرێم و شاندی هاوپەیمانی شیعەکان لهبارهی پهیوهندی ههولێر و بهغدا كۆبوونهوه
شاندەکە لە کەسانی سیاسیی و نوێنەرایەتی سەرجەم حزبەکانی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی و هەندێک لە حزبەکانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیەکە و سوننەکان و کەسانی ئەکادیمی و راگەیاندکار لەخۆ دەگرێت و بڕیارە کۆبوونەوەکە دوو بەش بێت.
لهمبارهیهوه ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت چۆن لە رێگەی دیالۆگەوە سیاغەیەکی نوێ دابنرێت بۆ پەیوەندییەکانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا".
وتیشی، "دانیشتنەکە دوو بەش دەبێت، بەشی یەکەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت و لە بەشی دووەمدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، مەبەست لەمەش ئەوەیە کە بڕیارەکان تەنها لای سەرکردەکان نەمێنێتەوە، بەڵکو شۆڕببێتەوە بۆ لای ئەو کەسانەشی کە بڕیار دروستدەکەن
payamner-
