نەواف ڕەشید: پەکەکە كه شکست ده‌بات، تۆڵه له ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كاته‌وه
(نەووف حەسەن ڕەشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان لەم ھەڵمەتەی ئەم دواییەی دەستگیرکردندا زیاتر لە٦٠سەرکردە و ئەندامی ئێمەی دەستگیر کردوون، جگە لەوەش لە زۆرینەی ناوچەکان بارەگاکانی ئێمەیان سوتاندووە، ھەندێک لە بارەگاکان دووجار سوتێندراو‌ن.''
(ڕەشید) گوتی: "خۆی ڕه‌وتاری پەکەکە وایه كه له‌ھەر هه‌نگاوێك و هه‌ر جێیه‌ك شکست ده‌به‌ن، ئه‌وان دێن و تۆڵەی خۆیان لە ئێمە دەکەنەوە؛ ئێمە بەھۆکار دەزانن و کردەوەی خراپ دژی كادیر و سه‌ركرده و لایه‌نگرانمان ئەنجام دەدەن.''
ئه‌و ئەندامه ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد ده‌ڵێت، ''پەکەکە بەردەوامە لە شکستھێنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و، دواشکستیشیان ئه‌وه‌یه ئەڵمانیا بڕیاری داوە سەرجەم دروشمەکانیان (ئاڵا، وێنە و دروشمەکانی دیکە کە ٢٦دروشم بوونە)، بەھیچ شێوەیەک نابێت لە ئەڵمانیا بەکار بھێندرێن.''
kdp-
