دوو منداڵی دیکەی ئێزدییان لە چنگی داعشان رزگار کران
(حوسێن قایدی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، نووسینهگهیكهیان لە رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کە له چنگی داعش بهردهوامه و، دوێنێ ئێوارە دوو منداڵی دیکەیان لە سووریا لە چنگ تیرۆریستانی داعش رزگار کردووه، منداڵهكان كه كوڕێكی 13 ساڵ و كچێكی 15 ساڵەن.
(قایدی) زانیاریی دا كه، ڕزگارکردنی ئەو دوو منداڵە بە ھاوکاریی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک بووە.
بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی دهڵێ، بەڕزگارکردنی ئەو دوومنداڵە ژمارەی ڕزگارکراوان گەیشتە 2ھەزارو920کەس، ھەموویشیان بە ھەوڵی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت بووه.
kdp-
