حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا

 حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سوپای توركیا لە شرناخ، حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا.

پارێزگاری شرناخ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كە ھێزە سەربازییەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی ئاسمانی و زەمینییان لە ناوچەی قلەبانی ئەنجامدا و حەوت ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنیدا گیرا.

دوێنێ سوپاسالاری توركیا رایگەیاند، كە لەماوەی ھەفتەیەكدا لە ئەنجامی ئۆپەراسۆنەكانی شارەكان لە ئامەد و چەولێگ و سێرت و مێردین و بلیس و قەرس و باتمان، 27 ئەندامی پەكەكە گیانیان لەدەستدا.
k24 -
Top