داوای 37 جار زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ساڵح موسلیم و به‌رپرسانی په‌كه‌كه ده‌كرێت
له‌دۆسیه‌كه‌دا 55 كه‌س تۆمه‌تباركراون له ناویاندا ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی گشتی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده و به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه هه‌ن.
به پێی دۆسیه‌كه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی داوای 37 جار زیندانی هه‌تاهه‌تایی و حه‌وت هه‌زار 646 ساڵ زیندانی بۆ (ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده) و هه‌ریه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه (موراد قه‌ره‌یلان، جه‌میل باییك، سه‌بری ئۆك و زوبه‌یر ئایدار و دوران كالكان و فه‌همان حسێن "دكتور باهوز ئه‌ردال") و 36 كه‌سی تر كردوه و 12 تۆمه‌تباری تریش له سه‌ر تۆمه‌ته جیاوازه‌كان داوای زیندانیان بۆ كراوه.
دۆسیه‌ی داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره له 259 لاپه‌ره پێكدێت كه تێیدا 43 كه‌س به تۆمه‌تی "تێكدانی یه‌كیتی و یه‌كگرتووی وڵات و كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی مرۆڤه‌كان" داوای دادگاییكردنیان كراوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره كوژرانی 37 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 122 كه‌سی لێكه‌وتبووه‌وه‌و هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان به‌رپرسایرێتی خۆی له ئه‌نجامدانی راگه‌یاندبوو.
خه‌ندان
