وەزیری پەروەردە: جلوبەرگی نیشتمانیمان نیشانەی زیندوویەتی و بەردەوامی هەمیشەییمانە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۳/۹)ی زایینی (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جل و به‌رگى نیشتمانییەوه سه‌ردانى قوتابخانەکانی (ڕزگاری) و (ئازادی)ـی کوڕانی لە شارى هه‌ولێرى كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌ى دا وه‌زيرى په‌روه‌رده يه‌كه يه‌كه ژوورى قوتابخانه‌كانى به‌سه‌ر كرده‌وه له نزيكه‌وه گوێبیستى ڕاو بۆچوونه‌كانى قوتابيان و خوێندكاران بوو و د.پشتيوان سادق به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جل و به‌رگى نيشتمانى كوردستانيان پيرۆزبايى خۆى له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستايان و قوتابييان كرد و گوتی "دەستخۆشی لە مامۆستایان دەکەم کە کار لەسەر هێشتنەوەی بەرگ و کەلەپووری کوردستان دەکەن و لە هەمووان زیاتر ئەرکی پاراستنی کەلتووری کوردی و بەها مرۆڤایەتی و نیشتمانییەکان لە ئەستۆیانە و قوتابیانمان فێری خۆشەویستی خاک و نیشتمان و ڕیزگرتن و هۆشیاری و مافەکانی ئینسان و ئافرەت و بەها بەرزە مرۆڤایەتییەکان دەکەن و جلوبەرگی نیشتمانیمان نیشانەی زیندوویەتی و بەردەوامی هەمیشەییمانە".
payamner-
