لە سلێمانی دەست بەسەر ٥ تۆن برنجی خراپبوودا دەگیرێت
"گۆران قادر" سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو بڕە برنجە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە دەستگیراوە بەسەریدا و پاش ئەوەی پشکنینی بۆ کرا دەرکەوت برنجەکە کە لە جۆری سینوایتی ئوسترالیە لە رووی تەندروستەیەوە گونجاو نیە بۆ خواردن و "کرم و ئەسپێی" ھەڵھێناوە و خاوەنەکەی بەنیاز بووە بیخاتە گوێنی ترەوە و بەجۆرێکی تر برنج لە بازاڕەکانی سلێمانیدا بیفرۆشێت, سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکان راشیگەیاند لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی خاوەنەکەی رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و بڕیاردراوە برنجەکە لە ناوببرێت.
payamner-
