هێزه‌كانی سوریای دیموكرات: هێزی پێویستمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه هه‌یه‌و ڕۆڵی توركیا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌زیادبوندایه به‌تایبه‌ت له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه "هه‌روه‌ها هێزی پێویستمان هه‌یه بۆئازادكردنی ڕه‌قه به‌پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان".
ئاشكرایكردووه، زانیاری‌یان له‌به‌رده‌سته كه داعش به‌شێك لهسهركردایهتیهكهی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كات و تونێل له‌ژێر زه‌ویدا دروستده‌كه‌ن بۆپتهوكردنی مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كه‌یان وداعش پشت به شه‌ری شه‌قامه‌كان ده‌به‌ستێت.
پێشتر چه‌ند جارێك به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاندبوو دوای ته‌واوبونی ئۆپه‌راسیۆنی باب به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ده‌چن و دژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فوراتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه كه یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كییه‌تی.
ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه له‌ده‌ستی داعش، له شه‌ش-ی تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستیپێكرد.
تائێستا به سێ قۆناغی شه‌ڕ، شه‌ڕڤانان چه‌ندین ناوچه‌یان له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه كنۆتڕۆڵكردووهو له‌پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و سه‌رجه‌م ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ره‌قه‌یان داخستووه.
شه‌ڕڤانان له‌پلانیاندایه سه‌ره‌تا ره‌ققه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی داببڕن پاشان گه‌مارۆی شاره‌كه بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ن.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ڕه‌قه‌و دێره‌زوریان كۆنتڕۆڵكرد و گه‌یشتنه ڕووباری فورات.
دوای ئه‌و پێشڕه‌وییه‌ی شه‌ڕڤانان عه‌مید ته‌لال سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، ئێستا هه‌موو ڕێگهسهرهكییهكان بۆ ده‌رچوون له‌ڕه‌قه داخراون و هێزه‌كانیان به‌ره‌و گوند‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌وشاره پێشڕویدهكهن بۆ دابڕینی ئه‌وشاره به‌ته‌واوتی.
به‌وته‌ی ئه‌و، شه‌ڕڤانان له‌هه‌ندێك ناوچه 20كیلۆمه‌تر دوورن له‌ره‌قه و هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته شاره‌كه‌و ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامه.
xandan -
