بیته‌ر بیركن بۆخه‌ندان: ئیداره‌ی تره‌مپ له‌پشتیوانی هێزهكوردهكان له‌سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت
بیته‌ر بیركن، كه‌به‌شداری پێنجه‌م دیداری سلێمانی بوو كه دوێنێ پێنجشه‌ممه كۆتاییهات له‌وه‌ڵامی پرسیاری خه‌ندان-دا باسیله‌وه‌كرد، قورسه پێشبینی بۆ دۆخی سوریا و عێراق بكرێت دوای داعش، به‌ڵام تره‌مپ پشتیوانی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات له‌سوریا.
به‌وته‌ی ئه‌و، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت له پشتیوانی هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كورستان به‌رده‌وام بێت.
پێنجه‌مین دیداری سلێمانی له زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی ئێواره‌ی دوێنێ كۆتایی هات كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند.
له دیداره‌كه‌دا حه‌وت پانێل پێشكه‌شكران به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سانی خاوه‌ن بڕیار.
رۆژی یه‌كه‌م چوار پانێل به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها دوێنێ كه كۆتا رۆژی دیداره‌كه‌بوو سێ پانێل به‌ڕێوه‌چوون.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداری ئه‌مساڵی سلێمانی تایبه‌ت بوو به "دوای داعش كۆتایی هێنان به گێژاوی شه‌ڕ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام".
ساڵانه له زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی دیداری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و ئه‌كادیمی و خاوه‌ن بڕیار.
xandan -
