ڕوانگەی سوریی: بۆردومانە ئاسمانییەكان لەنزیك رەقە 23 هاوڵاتی مەدەنی كوشتووە
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ كە رێكخراوێكە چاودێری رەوشی مافەكانی مرۆڤ دەكات لەسوریا رایگەیاند، بۆردومانێكی ئاسمانی گوندی مەتابی لەباكوری رۆژهەڵاتی شاری رەقەی سوریای كردووەتە ئامانج و قوربانی مەدەنی لێكەوتوەتەوە، ئەوەش بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز.
قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیونی توڕه‌یی فورات بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه و دابڕانی ئه‌وشاره چواری مانگی رابردوو، له دوو میحوه‌ری باشوری شاری حه‌سه‌كه‌وه ده‌ستیپێكردوو.
ڕوانگەی سوریی ئاماژەی بەوەشكردوە، پێدەچێت ئەو فڕۆكە جەنگیانەی كە بۆردومانەكانی ئەنجامداوە سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعشبن بەرابەرایەتی ئەمەریكا.
ئەوەش لەكاتێكدایە هێزەكانی هاوپەیمانان بۆردومانەكانیان لەدەورەبەری شاری رەقەی پایتەختی خەلافەتەكەی داعش چڕ كردوەتەوە بۆ پاڵپشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەكۆنترۆڵكردنەوەی ئەو شارەدا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیه‌تی له تشرینی دووه‌مه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات-یان ده‌ستپێكردووه بۆ دابڕینی شاری ره‌ققه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و تائێستا دوو قۆناغیان ته‌واوكردووه‌و چواری ئه‌م مانگه قۆناغی سێ یه‌میان ده‌ستپێكرد.
شه‌ڕڤانان له‌پلانیاندایه سه‌ره‌تا ره‌ققه له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌ته‌واوی داببڕن پاشان گه‌مارۆی شاره‌كه بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌ن.
ئامانجی داهاتووی هێزە پشتیوانیکراوەکان لەلایەن ئەمەریکاوە لەوڵاتی سوریا کۆنترۆڵکردنەوەی شاری رەققەی پایتەختی خەلافەتەکەی داعشە لەو وڵاتە کە بەرپرسە ئەمەریکییەکان باوەڕیان وایە ئەو رێکخراوە لەو شارەوە پلانی هێرشە تیرۆرستییەکان بۆ سەر رۆژئاوا دادەڕێژێت.
سەرەڕای هەوڵی چەند مانگەی ئەمەریکا بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا، بەڵام ئەنقەرە سورە لەسەر ئەوەی هێرشی گرتنەوەی رەققە دەبێت لەلایەن چەکدارە ناوخۆییەکانی سوریاوە بەڕێوەبچێت بەپاڵپشتی سەربازانی تورکیا.
ئەنقەرە دژی ئەوەیە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن و جگە لەچەکداری عەرەب، کوردیشی تێدایە، بەشداری ئەو هێرشە بکەن و تورکیا ئەمان وەک مەترسی دەبینێت.
xandan -
