بڕی هه‌نارده‌و داهاتی نه‌وتی دوو مانگی ڕابردووی عێراق
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌مانگی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته 91ملیۆن و 56هه‌زار به‌رمیل و داهاته‌كه‌شی بریتی بووه له‌چوار ملیار‌و 51ملیۆن دۆلار.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق گه‌یشتووه‌ته 91ملیۆن و 73هه‌زار له‌مانگی شوبات (مانگی دوو) ی ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ش 91ملیۆن و 56هه‌زار به‌رمیل بووه‌و هه‌ر به‌رمیلێكیش به 49دۆلار و سێ سه‌نت فرۆشراوه.
تێكڕای هه‌ناره‌ی نه‌وت ڕۆژانه له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، سێ ملیۆن و 27 هه‌زار به‌رمیل بووه.
عاسم جیهاد، سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوو(مانگی یه‌ك) ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، 102 ملیۆن و 94 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌كراوه‌و داهاته‌كه‌شی پێنج ملیار‌و200 ملیۆن دۆلاربووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوو، گه‌یشتووه‌ته ملیۆنیك 400 هه‌زار به‌رمیل و هه‌ر به‌رمیلێك به 48دۆلار‌و شه‌ش سه‌نت فرۆشراوه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 85پابه‌ند بووه به‌ڕێكه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و مانگانه 210 هه‌زار به‌رمیلیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
جه‌بار لوعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌په‌راوێزی كۆنگره‌یه‌ك كه له‌هیوستن به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به ڕێژه‌ی سه‌دا 85پابه‌ندبونی به‌ڕێككه‌وتنی ئۆپێك جێبه‌جێكردووه.
وتیشی"عێراق 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه".
وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك له 30تشرینی دووه‌می ڕابردوو ڕێكه‌وتن، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل. رێكه‌وتنه‌كه دوای ئه‌وه هات كه سعودیه سازشی بۆ ئێرانی ركابه‌ری كرد.
ڕۆژی 10ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو ، به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له ڕێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه ڕێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه كه له‌كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، عێراق ڕازیبووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
به‌وته‌ی لوعێبی ئه‌وان به‌رهه‌مهێنانیان زیادده‌بێت "به‌ڵام هه‌نارده‌كانمان له‌ئاستی ڕێكه‌وتنی ئۆپیكدایه".
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ئۆپیك به‌كاریده‌هێنێت بۆچاودێریكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه له‌مانگی كانونی دووه‌مدا سه‌دا 90ی رێكه‌وتنه‌كه‌یان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش "سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزه" بۆ یه‌كه‌مین كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌هه‌شت ساڵی رابردوودا.
xandan -
