٢٢ لایەنی سیاسی لە ساڵیادی ئازادکردنی هەولێردا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان راگەیاند
لە پێناو پاراستنی كوردستان هەموومان پێشمەرگەین
بەیاننامەی هاوبەشی هێز و لایەنەسیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە (٢٦)ـە مین ساڵیادی ڕاپەرینی شاری هەولێر لە ١١/٣/١٩٩١
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەكان و پێشمەرگە قارەمانەكان
جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری كوردستان
خەڵكی بەئەمەك و دڵسۆز و نیشتیمان پەروەری هەولێر
(٢٦) بیست و شەش ساڵ لەمەوبەر لە درێژەی هەڵمەتەكانی رۆژانی ڕاپەرین و ڕزگار كردنی شار و شارۆچكەكانی كوردستان ، لە رووداوێكی مێژوویی و گرنگ لە ڕۆژی ١١/٣/١٩٩١ بە پشتیوانی خودای گەورە و هێزوو و بازووی پێشمەرگەكانی كوردستان و سەرجەم پێكهاتەكانی نەتەوەیی و ئایینی، بەرامبەر بە ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆری یەك دەنگ و یەك دەست ڕاپەرین.
سەرباری دڕندەی و وەحشیگەری ڕژێمی بەعس بەڵام یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی و گیان فیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئیرادەی لەبن نەهاتووی جەماوەری شاری هەولێر توانرا لەماوەیەكی كورتدا تەواوی دام و دەزگا داپلۆسێنەرەكان لەناو ببرێن و تەواوی شاری هەولێر ئازاد بكرێت.
جێگەی ئاماژە پێكردنە ئەو سەركەوتنە مەزنەی خەڵكی ڕاپەڕیوی شاری هەولێر هاوكات بوو لەگەڵ یادی رێكەوتننامەی (١١ ) ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ كە حكوومەتی ئەوسای عیراق دانینا بە مافی ڕەوای خەڵكی كوردستان.
ئێمە لێرەدا كە یادی سەركەوتنە مەزنەكانی ڕاپەرین و رزگاری كوردستان بە كەركوكی خۆشەویستەوە دەكەینەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە خەڵكی بەئەمەكی كودستان بەگشتی و شاری قەڵاو منارە بەتایبەتی دەكەین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆراگری بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرین.
ئەمرۆ لە كاتێكدا یادی ئەم ڕاپەرینە مەزنە دەكەینەوە وەك حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە شاری هەولێر دەرهەق بەم بارودۆخە تازەی كوردستان و ناوچەكە كە گۆڕانكاری سیاسی گەورە لە ناوچەكە بەڕێوەیە و هەرێمی كوردستانیش لە هاوكێشە سیاسیەكان ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە.
پێشمەرگەی كوردستان بە نوێنەرایەتی كۆمەڵگای جیهانی ئازاد شەری گەورەترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهانی ناسراو بە (داعش ) دەكات بۆ گەیشتن بە ئامانجە مێژووییەكانی خەڵكی كوردستان كە بریتیە لە هەنگاونان بەرەو سەربەخۆی كوردستان و بڕیادان لە مافی چارەنووس بە پێویستی دەزانین هەڵوێستمان لەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینە ڕوو.
١ – خۆ ئامادەكردن بۆ قۆناغی دوای شەڕی داعش و سوود وەرگرتن لە گۆڕانكارییەكان ناوچەكە و هەنگاونان بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.
٢ – تەئكید لە پەیام پڕۆژەی هێزو لایەنە سیاسییەكان بكرێتەوە و بكرێتە پرۆژەی هاوبەشی نیشتیمانی كوردستانی بۆ چارەی پرسە سیاسی و نیشتیمانییەكان.
٣ – داوا دەكەین ژیان و بژێوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەكان و قوربانیانی دەستی تیرۆرو سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان باشتر بكرێت.
٤ – بەدامەزراوەیی كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و كاراكردنەوەی پەرلەمان و دام دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
٥ – سوپاس و پێزانین بۆ تەواوی چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستان دەنێرین كە خۆراگرانە لە قەیرانی دارایی هەڵوێستیان دیار و بەچاویان بوو .
٦ - رۆڵی وڵاتانی هاوپەیمان بەرز دەنرخێنین بۆ پشتیوانیان لە گەڵی كوردستان .
٧ – سوپاس و دەستخۆشی بۆ هێزەكانی ناوخۆ لە سەرتاسەری كوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر كەلەم قۆناغەدا رۆڵی گرنگیان بینیوە .
لەكۆتایدا جەخت دەكەینەوە لەسەر یەكڕیزی و تەبایی و هەماهەنگی زیاتر.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بەتایبەتی شەهیدای دەستی تیرۆرستانی داعش و شەهیدانی رزگاری شاری هەولێری خۆشەویست .
سڵاو بۆ زیندانی سیاسی و پێشمەرگە دێرینەكان و پەككەوتەكان.
سڵاو بۆ خۆڕاگری پێشمەرگەی كوردستان
١١ ئازاری ٢٠١٧
لایەنە سیاسیەكان :
- لقی دووی - پارتی دیموكراتی كوردستان
- مەڵبەندی هەولێری - كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
- لقی هەولێری - بەرەی توركمانی عیراقی
- لقی هەولێر - حزبی توركمان ایلی
- لقی هەولێری - حزبی بیت النهرین دیموكراتی
- لقی هەولێر - پارتی گەلی توركمانی عیراقی
- كۆمیتەی پارێزگای هەولێر - حزبی زەحمەكتێشانی كوردستان
- لقی هەولێری - پارتی گەشەپێدانی توركمانی
- لقی هەولێری - بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری
- هەرێمی هەولێری یەكێتی نەتەوەی دیموكراتی كوردستان
- ناوەندی هەولێری پارتی كرێكاران و رەنجدەران كوردستان
- پارتی چاكسازی توركمانی
- توركمان قارداش ئۆجاغی
- ناوەندی هەولێر بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
- دەستەی سەرۆكایەتی حزبی رزگاری كوردستان
- بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان
- مەلبەندی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
- مەڵبەندی (٣) ی یەكێتی نیشیمانی كوردستان
- پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان
- لقی هەولێر- حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان
- پارتی كۆماری كوردستان
- كۆمیتەی پارێزگای هەولێر- حزبی شیوعی كوردستان
kdp-
