ڤیان ده‌خیل: سه‌یره تا ئێستا ئاسه‌وارى 3500 ڕفێندراوه كورده ئێزیدییه‌كه ده‌رنه‌كه‌وتووه
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئێزدییه، ده‌ڵێت :" به به‌رده‌وامى ئاگادارین له پێشڕه‌وییه‌كانى هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له شارى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى شارى ته‌له‌عفه‌ر، كه پێشبینی ده‌كرێت سه‌دان ڕفێندراوى پیاو و ئافره‌تى ئێزدی له‌و ناوچانه‌بن".
ڤیان ده‌خیل، ده‌ڵێت :" ئه‌وه‌ى تووشى دڵه‌ڕاوكێی كردووین ئه‌وه‌یه، سه‌ربارى ئه‌و پاشه‌كشێ و دۆڕانه‌ى داعش له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر، كه چى تا ئێستا چه‌ند ئافره‌تێكى ئێزدی ئازاد كراون كه ژماره‌یان له ژماره‌ى په‌نجه‌كانى ده‌ست كه‌متره، ئه‌مه‌ش ترس و گومانى لاى ئێمه و هه‌موو مرۆڤێكى باوه‌ڕدار به ئازادى بیروباوه‌ڕ درووست كردووه".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه به‌لایانه‌وه سه‌یره تا ئێستا نه‌گه‌شتوونه‌ته ئاسه‌وارى نزیكه‌ى 3500 ڕفێندراوى ئێزدى، ده‌شڵێت :" پرسیار ده‌كه‌ین ئه‌وان ئێستا له كوێن؟ داعش بۆ كوێی گواستوویانییه‌تییه‌وه؟ ئه‌مه له كاتێكدایه به‌پێی زانیارییه‌كانمان سه‌دان له‌و ڕفێندراوانه له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌رن".
له مانگى ئابى 2014، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ى شنگال و به‌هه‌زاران ئێزدی ڕفاند و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان شه‌هید كران.
باس‌نیوز
