له گه‌رمیان 15 كه‌س به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى ئاسایشی گه‌رمیان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی ئاسایشی کەلار توانیویانه 15 كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن.
لەدوایین هه‌ڵمه‌تدا گەنجێكی شارۆچكه‌ى كفری دەستگیر كراوه كە بڕی یەك كیلۆ مادەی هۆشبەری پێ بووە.
پێشتریش چه‌ندین تۆمه‌تبار له سنوورى شارۆچكه‌ى خانه‌قین به تۆمه‌تى بازرگانیكردن یان به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ئاسایشی گه‌رمیان، سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ماده هۆشبه‌رانه كه زۆرێكى له جۆرى "تریاك"ـه، وڵاتى ئێرانه كه خانه‌قین ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى ئه‌و وڵاته.
باسنيوز
