شێخ جه‌عفه‌ر: یەکیتى نێوه‌ندگیرى شەڕى پێشمەرگەى ڕۆژ کورد و پەکەکەى کرد

 شێخ جه‌عفه‌ر: یەکیتى نێوه‌ندگیرى شەڕى پێشمەرگەى ڕۆژ کورد و پەکەکەى کرد
فەرماندەى یەکەى 70ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەریێمى کوردستان، ڕای ده‌گەیه‌نێت، نێوه‌ندگیری باشمان لە شەڕى نێوان پەکەکە و هێزى پێشمەرگەى ڕۆژ کورد، کردووە، ئاكرای كرد، كه‌ یەکێتى نیشتمانى کوردستان، وەک لایەنێکى سیاسی بەهێز دژى شەڕى براکوژییە و ڕێگە نادات هیچ پارت و لایەنەنێکى سیاسی شەڕى براکوژى، هەڵبگیرسێنێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەرپرسی یەکەى 70ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند : " یەکیتى ڕیگرى لەشەڕى شنگالى نێوان پەکەکە و هێزى پێشمەرگەى ڕۆژ کورد کردووە".

گوتیشى:" جارێکى دیکە شەڕى براکوژى نێوان دوو پارتى سیاسی بە ناسنامەه‌ کوردى لە شنگال ڕووناداتەوە".

ڕوونیشى کردەوە، ئەو شەڕەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لەنێوان هێزێکى پەکەکە و هێزى پێشمەرگەى ڕۆژ کورد ڕوویداوە، شەڕێکى هێندە ناخۆش بووە، هەمووانى نیگەران كردووه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ دوو پارتى سیاسی کوردى شەڕى براکوژى بکەن، گوتیشی :" بەڵام خۆشبەختانە بەهەوڵى هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان، لەماوەیەکى کەمدا توانرا ڕێگرى لەو شەڕە بکرێت".

ئاماژەى بەوەشکرد، كه‌ یەکێتى هەمیشە دژى شەڕى براکوژى وەستاوەتەوە. جختیشیكرده‌وه‌،كه‌ ئێستاش شەڕى براکوژى بەهێڵى سوور دەزانن و بەهەموو شێوەیەک ڕێگرى لە هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێكى له‌و جۆره‌ ده‌كه‌ن، گوتیشی :" پێویستە هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان لەسەر مێزى گفتوگۆ کێشەکانى نێوان خۆیان چارەسەر بکەن، نەوەک هەوڵى ئەوە بدەن بە چەک ڕووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه‌".
















باسنیوز
Top