شرۆڤه‌كارانی سیاسی: پیلانێكی هه‌رێمی دژی شنگال به‌ڕێوه ده‌چێت.. په‌كه‌كه دیمۆگرافیای كوردستان ده‌گۆڕێ
شنگال ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرێدراوه به هێڵی شیعی و، ئه‌گه‌ر بێت و به‌هۆی ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد، مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی شنگال كه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌یارانی كورددایه دێته ئاراوه. سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمیش خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه شنگالییه‌كان خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و، نزیكه‌ی كۆی كوردانی ئێزدییش ده‌یانه‌وێ ناوچه‌كانیان بگه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م خواستهشیان له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییان جارێكی دی دووپات كرایه‌وه.
له‌مباره‌وه شرۆڤه‌كاری سیاسی (سامی رێكانی)، بله لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاماژه به هه‌وڵه‌كان له ڕێی په‌كه‌كه‌وه بۆ دابڕینی شنگال، گوتی، "له سووریایش پیلانێك دژی كورد به‌ڕێوه‌یه و ئه‌گه‌ر ئێمه رێكنه‌كه‌وین، ستراتیژی سووریا ئه‌وه‌یه، ئه‌و هێڵه بكه‌وێته ده‌ست هه‌ندێ هێزی دیكه‌وه. شه‌ڕه‌كه هه‌مووی له‌سه‌ر شنگاله، گرینگه په‌كه‌كه ده‌ست له‌و ناوچه‌یه به‌ر بدات بۆ ئه‌وه‌ی شنگالییه‌كان خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ئیداره‌ی خۆیان بكه‌ن. شنگال ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان له‌و روانگه‌یه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات نه‌بێ به هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی شنگال بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
(سامی رێكانی) باوه‌ڕیشی وایه كه زۆر لایه‌نی هه‌رێمی پیلان دژی شنگال ده‌گێڕن ده‌یانه‌وێ له هه‌رێمی كوردستانی داببڕێنن و ده‌ڵێ، ''ئه‌و پیلانانه‌ش له رێگه‌ی په‌كه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نیا له شنگالیش ئه‌مڕۆ ده‌بینین هه‌ندێ هێز له كه‌ركووك له بادۆش ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ردا هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌دا بگرن، كه له دوارۆژدا جێگه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.''
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له كۆتاییی ساڵانی حه‌فتاكان و دواتر له مانگی ئابی ساڵی 1984 ده‌ستی به شه‌ڕی چه‌كداری كردووه، كاتێك مرۆڤ مێژووی په‌كه‌كه ده‌خوێنێته‌وه دیار ده‌بێت، په‌كه‌كه حزبێكه ئیراده‌ی له ده‌ست خۆی نییه وه‌ك حزبێكی سیاسی، ئیراده‌ی سیاسیی په‌كه‌كه له ده‌ست ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و جیهاندایه، مامۆستایه‌كی زانكۆیش جه‌خت ده‌كاته‌وه ''په‌كه‌كه خاوه‌نی بڕیاری خۆی نییه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت خۆسه‌ر و وه‌ك ئه‌وه‌ی گوایه ده‌ربڕینه له هه‌ست و نه‌ستی كوردایه‌تی، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه، خۆی په‌كه‌كه له شه‌قامدا دوو خیتابی هه‌یه، له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ردا خیتابێكی كوردستانی و له‌ڕێیه‌وه هه‌وڵ ده‌دات خه‌ڵك بگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه سنووره‌كان ناهێڵێ و كوردستانێكی گه‌وره دروست ده‌كات، كه‌چی ئه‌مڕۆ گه‌یشتووته ئه‌و ئاسته، له ده‌ڤه‌رێكی وه‌ك شنگال یان مه‌خموور خۆی مه‌ڵاس داوه، ئه‌مه‌ش گوزارشته له‌وه‌ی، به درێژاییی مێژووی خۆی ته‌نیا گه‌نجانی كوردی به‌كوشت داوه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی نه‌بووه.''
(خه‌ڵات مووسا) مامۆستای زانكۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی هه‌روه‌ها گوتی ''تا ئه‌مڕۆیش له‌گه‌ڵدابێت یه‌ك ده‌ستكه‌وتی بۆ گه‌لی كورد نه‌بووه، به‌ڵام با خه‌ڵكی كوردستان بیهێننه به‌رچاوی خۆیان دوای 30 ساڵی چه‌كداری و به‌كوشتدانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه په‌كه‌كه چی هه‌بووه بۆ گه‌لی كورد؟.''
(خه‌ڵات مووسا) روونی كرده‌وه "پارتی كرێكارانی كوردستان ته‌نیا یه‌ك مه‌به‌ستی هه‌یه ئه‌ویش هاورده‌كردنی كێشه‌كانی خۆیانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه كوردستانی باكووریان وێران كرد و دیمۆگرافیاكهشیان گۆڕی، په‌كه‌كه دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستانیشی گۆڕی و هاووڵاتیان ناوچه‌كانیان به‌جێدێڵن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌موو له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری كوردستانه، ده‌یان هێزی چه‌كدار و مۆدێلی كانتۆنات و له‌ژێر ده‌یان ناوی جیاواز كه‌وتوونه‌ته درۆكردن له‌گه‌ل خه‌ڵك هه‌مووشی درۆ ده‌له‌سه‌یه و سه‌رچاوه‌ی بڕیاریان قه‌ندیله، كێ بڕیار له‌سه‌ر قه‌ندیل ده‌دات ئه‌وه ئاشكرایه وڵاتانی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندین له‌گه‌ل په‌كه‌كه.''
kdp-
