پەكەكە ساڵح موسلیم سڕ دەكات

 	 پەكەكە ساڵح موسلیم سڕ دەكات
پەكەكە (ساڵح موسلیم) هاوسەرۆكی پارتیی یەكێتیی دیموكرات "پەیەدە" كە لقێكی پەكەكەیە لە ڕۆژئاوا، سڕ دەكات و بیروبۆچوونی جیاوازیش لەناو پەیەدەدا دروست دەبێت.

بەپێی ئەو زانیارییەی كە لەناو "تەڤدەم"ـەوە دزەی پێ كراوە بۆ دەزگا راگەیاندنەكان لە رۆژئاوای كوردستان، پارتی كرێكارانی كوردستان (ساڵح موسلیم) سڕ دەكات.

(شەلال گەدۆ)، نوێنەری ئەنەكەسە لە نێو ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ناوەندێك هەیە لەناو پەكەكەدا و هەر ئەوانیش بڕیار لەبارەی پەیەدە و هەموو لقەكانی پەكەكە لە ناوچەكانی كوردستان دەردەكەن".

(گەدۆ) گوتیشی: "(ساڵح موسلیم) خاوەنی بڕیار نەبوو و لەلایەن پەكەكەیشەوە سڕ كراوە".

ئەوەیشی خستە روو، هیچ زانیارییەك لەسەر دوورخستنەوەی (ساڵح موسلیم) بە فەرمی نەدراوە، بەڵام ئەوەندە دەزانین دەسەڵاتی لێ سەندراوەتەوە.
kdp-
Top