نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە بەرلین کرایەوە

 نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە بەرلین کرایەوە
- نوێنەرایەتیی فەرمیی (ئەنەکەسە) لە بەرلین کرایەوە و بە ئامادەبوونی زۆرێک لە دیپلۆماتکاران، هەوڵەکانی (ئەنەکەسە) بەرز نرخێنرا.

ئەمڕۆ، (٩\٣\٢٠١٧)، بە ئامادەبوونی (دڵشاد بارزانی)، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەورووپا و نوێنەری باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەرلین و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، نوێنەرایەتیی (ئەنەکەسە) لە بەرلین کرایەوە.

(ئیبراهیم برۆ)، کە لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەوەی کرا، هەنگاوێکی گەورەیە لە دیپلۆماسیی (ئەنەکەسە)دا و، نەماندەزانی بەو شێوەیە پێشوازیی فراوانمان لێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی (ئەنەکەسە) بۆ هەوڵەکانی لەپێناوی کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا دەستخۆشیی لێ کرا.''
kdp-
Top