دادگای توركیا ئه‌ندامێتی پارتی له فیگه‌ن یوكسه‌كداغ وه‌رگرته‌وه
هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ریدا، دادگا ئه‌ندامێتی پارتی له "فیگەن یوكسه‌كداغ" وه‌رگرته‌وه.
به‌پێی به‌ندێكی یاسای پارته سیاسییه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی سزا ده‌درێن، نابێت ئه‌ندامی هیچ پارتێك بن. به‌وپێیه فیگەن یوكسه‌كداغ ئه‌ندامێتیی پارتی لێوه‌رگیرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا كه هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاره‌كه‌یان پێڕاگه‌یاندووه.
له‌م دۆخه‌دا، وه‌ك ئاژانسه توركییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فیگەن یوكسه‌كداغ ناتوانێت ئه‌ركی هاوسه‌رۆكایه‌تیی هه‌ده‌په ئه‌نجامبدات.
فیگەن یوكسه‌كداغ كه به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ PKK سزادراوه، له ئهندیخانهی جۆری Fی ژنان به‌ندكراوه.
bas news-
