دایكى شه‌هیدێك هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسێكى په‌كه‌كه
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دیار نییه له چى شوێنێك تۆمار كراوه، سه‌ركردیه‌كی پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) به توركی بۆ كۆمه‌ڵێك له ئاماده‌بووان به زمانى توركی قسه ده‌كات.
له‌و كاتانه‌دا ئافره‌تێك له ناو ئاماده‌بووان له به‌رپرسه‌كه‌ى په‌كه‌كه تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت :" ئێمه هیچ تێنه‌گه‌یشتین له‌م سیمیناره، هه‌رچى ده‌بێت با ببێت، به توركى چى گوترا بیكات به كوردى"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :" ئێمه قه‌بووڵ ناكه‌یت تۆ به توركى قسه بكه‌یت، ئێوه هاتوونه‌ته ئێره كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و به ئێمه ده‌ڵێن نازانین به كوردى قسه بكه‌ین، بۆ چى هاتوون".
ئه‌و دایكه شه‌هیده، به‌رده‌وام ده‌بێت له قسه‌كانى و به به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێت :" ئێمه رۆڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه به‌كوشت نه‌دا كه تۆ به‌توركی قسه بكه‌یت".
bas news-
