كه‌ركووك.. 22 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران
له هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینى هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ركووك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، 22 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، ڕای گه‌یاندووه : " ئه‌مڕۆ 9/3/2017 هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى كه‌ركووك، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینمان له كارگه و گه‌راج و كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر له ناوچه‌ى شوان و شاره‌دێى پردێ و دۆڵ و شی‌و و دارستانه‌كانى سنوورى دووبز ئه‌نجامدا".
گوتیشی "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانراوه 22 داواكراو و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكرێن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ، كه ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه داواكراوبوون.
bas news-
