هاوكاری ٢٥٠ خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شه‌قڵاوه و بالیسان كرا
له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خێزانه هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی ناوخۆی كوردستان رایگه‌یاندوه و تیایدا 22 هه‌زار خێزان سودمه‌ند ده‌بن، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان گه‌یشته شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه و بالیسان و تیایدا 250 خێزان له هه‌ردوو ناوچه‌كه هاوكاریكران.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، رۆژی 9/3/2017 له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 22 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانه هاوكارییه‌كانی دابه‌ش ده‌كات، هه‌ر له‌درێژه‌ی پرۆسه‌كه‌دا، تیمه‌كانی ده‌زگا گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌و ناحیه‌ی بالیسان و پارسێلی خۆراكیان به‌سه‌ر 250 خێزانی كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شكرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رۆژی 1/3/2017 به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد (بارزانیی نه‌مر) هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی به‌رفراوانی راگه‌یاند كه تیایدا 22 هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌رتاپای كوردستان هاوكاری ده‌كرێن.
bas news-
