سێ منداڵی ئێزدی رزگاركران

سێ منداڵی ئێزدی رزگاركران
سێ منداڵی دیكه‌ی كوردی ئیزدی، پاش ئه‌وه‌ی له‌ كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی شنگال له‌ ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ دایك و كه‌سوكاریان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ رفێنران، رۆژی 23/2/2017 دوای هه‌وڵێكی زۆری ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانرا رزگاربكرێن و بگه‌نه‌ شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.

له‌ پارێزگای دهۆك، دیداری له‌گه‌ڵ باوكی 2 له‌و منداڵانه‌ ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند" به‌هه‌وڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان توانراوه‌ منداڵه‌كانم رزگاربكرێن، ئه‌وان پاش رزگاربوونیان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ له‌ كۆبانێ بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌و منداڵانه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ لام، به‌ڵام هێشتا دایكیان و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كه‌سوكارمان له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدا ماونه‌ته‌وه‌ و رزگارنه‌كراون.

k24 -
Top