ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ده‌ست پێده‌كات
حكوومه‌تی ئاكپارتی له رێگه‌ی میدیای خۆیه‌وه ده‌یه‌وێ به خه‌ڵك بڵێت كه له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا سوپای سووریای ئازاد كه ئه‌و سوپایه له‌لایه‌ن توركیاوه پێكهێنراوه و هاوكاری ده‌كرێن، ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی توركیا پێی وایه ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادات توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا رۆڵی هه‌بێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌دات.
ئۆزتورك یڵماز ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په له نووسینێكیدا كه له پێگه‌ی خۆی لە تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێی وایه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ئه‌نجام ده‌دات.
به گوێره‌ی بۆچوونی یڵماز، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دهوڵەتێكی دیكه‌ی كوردی له سووریا دابمه‌زرێنێت، كه ئه‌مه‌شی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی.
ئه‌و ده‌نووسێ "ئه‌وه‌ی نه‌بینێت كه ئه‌مریكا به نیازه له سووریا ده‌وڵه‌تێكی كوردی رابگه‌یه‌نێت، كه‌واته كوێره و ده‌بێت بچێته لای پزیشك. توركیا هیچ ئیشێكی له ره‌ققه نییه و پێویستیش ناكات بڵێت به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا ده‌كه‌م، به‌ڵام ئاكپارتی بۆیه ده‌ڵێت به‌شداری ده‌كه‌م، تا ئه‌و هه‌ڵه‌یه له بیر خه‌ڵك بباته‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنی (قه‌لغانی فورات)دا كردوویه‌تی، چونكه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه زیاتر سوودی به ئه‌مریكا گه‌یاند نه‌ك توركیا".
باسنيوز
