پەکەکە هێزی زیاتر بۆ شنگال ڕەوانە دەکات

 پەکەکە هێزی زیاتر بۆ شنگال ڕەوانە دەکات
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێزی زیاتر لە سنووری شاری شنگال کۆدەکاتەوە و ژمارەی هەمەڕ و زرێپۆشەکانیش زیاد دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی سەربازییەوە دەست کەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9\3\2017، پەکەکە هێزێکی دیکەی بۆ سنووری شنگال گواستووەتەوە و هێزەکە گەیشتوونەتە کۆمەڵگەی خانەسۆر لە ناحیەی (سنونێ).

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو هێزەی ئەمڕۆ پەکەکە بۆ خانەسۆری گواستووەتەوە، لە 3 هەمەڕ و 2 زرێپۆش و 5 ئۆتۆمبێلی پیکابی سەربازی پێکهاتووە و لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە هێندراون.

پێشتر سەعید حەسەن، فەرماندەی پەکەکە لە شنگال، بە کەناڵی (ئافاق)ی سەر بە مالیکی ڕاگەیاندبوو، ئەو شەڕەی ڕۆژی 3\3\2017 لە نێوان پەکەکە و پێشمەرگەی ڕۆژ کە هێزێکی سەر بە پێشمەرگەیە، ڕوویدا، کۆتایی نەهاتووە و بە ئامانجی سەربازی ڕاگیراوە و ئەوان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورەتر ئامادە دەکەن.













باسنیوز
Top