هه‌ولێر.. به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز ساز ده‌كرێت
تاهیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9\3\2017، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، ئه‌مساڵ له 11ی ئه‌م مانگه‌وه تا ڕۆژی نه‌ورۆز، له هه‌ولێر فێستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز ساز ده‌كرێت".
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایییه‌وه، دوو ساڵی ڕابردوو نه‌توانرا له هه‌ولێر فێستیڤاڵی نه‌ورۆز ساز بكرێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (بابلیۆن)ـه‌وه، كه سپۆنسه‌ریی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات".
نۆیه‌مین فیستیڤاڵی ئازادی و نه‌ورۆز، له پاركی شانده‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاهه‌نگی ڕۆژی یه‌كه‌م له‌ته‌نیشت چایخانه‌ی مه‌چكۆ، له به‌رده‌می قه‌ڵات ده‌بێت، كه ئه‌و ڕۆژه شه‌قامێكی هونه‌ری و میوزیك بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌كرێته‌وه و له پاش فێستیڤاڵهكهشهوه ئه‌و شه‌قامه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندان لێی كۆ ده‌بنه‌وه.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه، تاهیر عه‌بدولڵا، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "خاڵێكی ئه‌رێنی دیكه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه، ئه‌وه‌یه كه تێیدا جووڵه‌یه‌ك به كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌به‌خشێت، ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران زیاتر ڕوو بكه‌نه هه‌ولێر و جموجۆڵێكی دیكه ده‌كه‌وێته چێشتخانه، هۆتێڵهكانهوه و ده‌رفه‌تی كار ده‌بزوێنێت".
گوتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ بانگهێشتی هونه‌رمه‌ندانی بیانی نه‌كراوه، كه بۆ تێچووی فێستیڤاڵه‌كه هیچ بوودجه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ته‌رخان ناكرێت، ته‌واوی كاره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (بابلیۆن)ـه‌وه ده‌كرێت".
باسنيوز
