ئەنەکەسە پێشێلکارییەکانی پەیەدە دەخاتەڕوو
بڕیارە ئەمڕۆ (9\3\2017)، ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە)، لە شاری هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام بدات، سەعید عومەر، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.د.ک.س)، ڕایگەیاند: "لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەدا سەرجەم پێشێلکارییەکانی پەیەدە لە ساڵی ٢٠١١ تا هێرشییەکانی ئەم دواییەی سەر بارەگاکانی ئەنەکەسە."
ئەوەشی خستەڕوو، پەیەدە دەستی داوەتە داگیرکردنی خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و بە زەبری هێز خەڵک سەرکوت دەکات.
باسنیوز
