پەکەکە بەرپرسێکی خۆی لە هەرێمی کوردستان سڕ دەکات

 پەکەکە بەرپرسێکی خۆی لە هەرێمی کوردستان سڕ دەکات
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هۆکارەکەی بزانرێت، بە فەرمانێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) شێرزاد ئێزدی نوێنەری کانتۆنەکانی (پەیەدە) لە شاری سلێمانی سڕ کراوە، بەشێک لە سەرکردایەتی پەیەدە پێیان وایە ناکرێت هەموو بڕیارێکی ئەو حزبە لەقەندیلەوە بێت ئەمەش ناکۆکی لەنێوان هەندێک لەسەرکردەکانی پەکەکە و پەیەدە دروستکردووە.

بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت، بە فەرمانێکی سەرکردایەتیی قەندیل کە ئاراستەی (پەیەدە) کراوە داوا کراوە شێرزاد عادل ئێزدی، سڕ بکرێت و لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە، ناوبراو بە کەسێکی توندڕەوی ناو پەیەدە دەناسرێت.

لەم بارەوە، فەتحوڵا حوسێنی، نوێنەری کانتۆنەکانی پەیەدە لە شاری سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەوەی کراوە گۆڕانکارییە هەر ماوەیەک نوێنەرایەتییەکان دەگۆڕدرێن، بۆیە شێرزاد ئێزدی لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە، گوتی: "تا ئێستا بڕیارەکە ئەوی گرتووەتەوە".








باسنیوز
Top