ئەندامێکی ئەنجوومەنی خۆجێی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا (پ.د.ک.س) دەڵێ، بەپێی ئەو سیاسەتەی لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیرەو دەکرێت، ژن دەکرێتە قەڵغانی بەرگریی سیاسی لەپێناوی مانەوە لەسەر دەست
(بێریوان حەكیم)، كادیری یەكێتیی ئافرەتانی كوردستانی سووریا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "پەكەكە دوای تۆماركردنی لیستی ناوی ماڵەكانی ڕمێلان لە قامشلۆ، هەر ماڵێك كوڕێكیان لەناو پێشمەرگەی ڕۆژ بێت، ناچاری دەكەن خانووەكە بەجێ بهێڵن و دووریان دەخەنەوە، ئەم هەڵمەتەیش ماوەی هەفتەیەكە دەستی پێ كردووە و لە دوای ئابڵووقەی شاری عامودا هەوڵ دەدرێت گوشار بخرێتە سەر شاری قامشلۆ و ڕمێلان كە زۆرترین چالاكیی سیاسییان تێدا ئەنجام دەدرێت".
(حەكیم) ئەوەیشی خستە روو: "لە ڕۆژی ٨ـی مارسدا كە رۆژی ئافرەتانە، لە رۆژئاوای كوردستان زۆرترین ئافرەت ڕووبەڕووی چەوسانەوەی سیاسی دەبنەوە و پەلكێشتی شەڕ دەكرێن و دوور دەخرێنەوە لە پرۆسەی خوێندن كە چەندین جار رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی هۆشدارییان لەو بارەیەوە داوە.
kdp-
