"لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستەڵات ئافرەت بۆ مانەوەی خۆیی و دژایەتیکردنی پێشمەرگە بە کار دێنێ"
(تۆرین شەمدین)، لە دێریکی، ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی ژنانە و لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتان و ژنانی کوردستان دەکەین و، دڵنیایان دەکەینەوە کە سەرکەوتن بۆ بەرەی گەل و ئەو ئافرەتانەیە، کە بەخوێنی خۆیان نەیانهێشت ئاڵای پیرۆزی کوردستان دانەوێت. لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە دایکی شەهیدان دەکەین، مخابن لەم ڕۆژەدا ئافرەتانی ڕۆژئاوای کوردستان کراونتە قەڵغانی مانەوەی سیاسیەتی حزبایەتی و دەسەڵات و کراون بە چەکی دەستی حزبەکان و لەم ڕۆژەدا بۆ کاری سیاسی بەکاریان دەهێنن.''
(تۆرین شەمدین) دەڵێ: ''لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەی کە دەستەڵات لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیڕەو دەکرێت، دەبینین بێشەرمانە لە خانەسۆر ژن هان دەدرێن بۆ ئەوەی لەدژی پێشمەرگە شەڕ بکەن و بێڕێزییان پێ بکەن. ئێستا دەپرسین لە دۆخێکی وادا، کە هەموو دنیا چاوی لەسەر کوردە، چ قازانێک لەوەدایە دژایەتیی پێشمەرگە بکرێت؟''
(تۆرین شەمدین) دەشڵێ: ''بێمەنتین لەوەی دەڵێن، ئافرەتەکانمان چەکیان بە دەستەوەیە، چونکە ئێمەش هەزاران ئافرەتمان لە ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا هەیە کە بەرگری لە کوردستان دەکەن.''
kdp-
