چەتەکانی پەکەکە لە خروقاتەکانیان بەردەوامن؛ بەرپرسێکی ئەنەکەسەیان ڕفاند
(پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە لە دەستگیرکردن و ڕفاندنی ئەندامانی (ئەنەکەسە) و بە هێزی دەمامکدار و بە شێوازێکی چەتەیی هێرش دەکاتە سەر (ئەنەکەسە). ئەمڕۆش بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە نەیویست ناوی ببرێت، لە دێریک هەریەک لە (مەحموود جانکۆ) و (ئەکرەم جانکۆ)، ئەندامانی (ئەنەکەسە)یان دەستگیر کردووە و بە شێوازێکی چەتەیی و بە هێزێک کە خۆیان ناو ناوە (شەبیح) هەڵیانکوتاوەتە سەر کەسوکاری ئەو دوو ئەندامەی (ئەنەکەسە).
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، لە دێریک هێزێکی دەمامکداری (پەکەکە) لایەنگرانی (ئەنەکەسە) دەستگیر دەکەن و خەڵک دەڕفێنن و، زۆریان سووکایەتی بە خەڵکی دێریک کردووە و خەڵک لە دەستیان بێزارە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە (پەکەکە)، (شەمدین نەبی)، سەرۆکی نووسینگەی (ئەنەکەسە)یان لە ڕۆژهەڵاتی قامشلۆ ڕفاندووە و نازانرێت بۆ کوێیان بردووە و چارەنووسی نادیارە.
هەر ئەمڕۆ چەتەکانی (پەکەکە) لە دێریک هێرشیان کردووتە سەر ئاهەنگێکی ئافرەتان و بە ڕەفتاری نابەجێ و جنێودان و سووکایەتیکردن گەمارۆی ئاهەنگەکەیان داوە و دەستیان بەسەر هەموو کەلوپەلی ئاهەنگەکەدا گرتووە.
دواتریش دەستیان کردووە بە لێدان و ئەشکەنجەدانی ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە و برینداریان کردوون.
kdp-
