چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ لە منبجه‌وه‌ بۆ عامودا جووڵەی پێکرا.. دوو بارەگای دیکەی ئەنەکەسە سوتێنران

 چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌ لە منبجه‌وه‌ بۆ عامودا جووڵەی پێکرا.. دوو بارەگای دیکەی ئەنەکەسە سوتێنران
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، جه‌ته‌كانی پەکەکە هەڵیانکوتایە سەر دوو بارەگای ئەنەکەسە لە عامودا و سوتاندنیانن.

(سەرحان بادینی) ئەندامی دەستەی خۆجێیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ''چەکدارانی پەکەکە چواردەوری هەردوو بارەگای سەرەکیی ئەنەکەسەیان لە عامودا دا و دوای سوتاندنیان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوە''، گوتیشی: "هێزێکی بیانی نامۆی عەرەب لە سنووری منبجه‌وه‌ بۆ سەرکەوتکردنی خەڵکی عامودا هێنراوه‌ته‌ ناوچه‌كه‌".

كه‌مێك به‌ر له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، (شەمدین نەبی) ئەندامی یەدەگی سەرکرادیەتیی پەدەکسە لە قامشلۆ، دەستبەسەرکرا و ژماره‌یه‌ك گەنجی عامودایش دەستبەسەر کران.
kdp-
Top