حەیدەر شەشۆ: هێزێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌كان دروستبكرێت كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بێت

حەیدەر شەشۆ: هێزێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌كان دروستبكرێت كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بێت
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدییه‌كان داوای‌ دروستكردنی‌ هێزێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌كانی‌ كرد كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت.

ئه‌و وتانه‌ی‌ حەیدەر شەشۆ له‌میانه‌ی‌ پانێڵی دووەمی‌ پێنجه‌مین دیداری‌ سلێمانیدا هات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئۆپەراسیۆنی موسڵ و لەلایەن مایکڵ نایتس و لافێر فیلۆو لەپەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بەبەشداری عەبدولئەمیر یاروڵا فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عیراق، جەبار یاوەر وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە، کەریم نوری وتەبێژی حەشدی شەعبی هەروەها حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستی ئێزیدخان.

حەیدەر شەشۆ وتی‌ "داواده‌كه‌ین هێزێكی‌ تایبه‌ت به‌ ئێزدییه‌كان دروستبكرێت كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بێت...وه‌ك ئێزدییه‌كان هیچ چاره‌نوسێكمان له‌عیراقدا نابینین".
xandan -
Top