به‌رهه‌م ساڵح: داعش ڕوو له‌شكانه
ئه‌و وتانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌وته‌یه‌كیدا هات له‌ده‌ستپێكی دیداری سلێمانی و ڕایگه‌یاند، ته‌وه‌ری ئه‌مڕۆیه باسكردنه له‌قۆناغی دوای داعش كه چۆن ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین.
به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ره‌تای وته‌كانیدا پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ژنانی كرد‌و وتی "ئه‌مساڵ ده‌یه‌م ساڵی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكییه له‌سلێمانی، هیوادارم بوبێته پێگه‌یه‌كی باش بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێی كه‌زانكۆیه‌كی قازانج نه‌ویسته و موڵكی گشتییه‌و داهاتی بۆ پێگه‌یاندنی خوێندكاره‌كانی دابینكراوه".
هه‌روه‌ها وتی"باسه‌كانی ئه‌مڕۆمان له‌دیداری پێنجه‌می سلێمانی ئه‌وه‌یه له قۆناغی دوای داعش چۆن وابكه‌ین ئه‌و مه‌ینه‌تییانه كۆتایی پێبێت".
وتیشی"خۆشبه‌ختانه به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراق و داعش ڕوو له‌شكانه به‌ڵام چۆن وابكه‌ن دوای داعش ئاشتی به‌رقه‌راربكه‌ین جارێكی تر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه دووباره نه‌بێته‌وه؟".
پێنجه‌مین دیداری سلێمانی ئه‌مڕۆ له‌زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد، چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و ئه‌كادیمی و خاوه‌ن بڕیار بۆتاوتوێكردنی قۆناغی دوای داعش و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له دیداره‌كه به‌شدارن.
بڕیارە دیدارەکە سبه‌ینێ پێنجشەمەش بەئەنجامدانی چەند پانێڵ و گفتوگۆیەکی دیکە بەردەوام بێت.
xandan -
