شه‌ڕڤانان تانكێكی‌ سوپای‌ توركیا ده‌ته‌قێننه‌وه‌

شه‌ڕڤانان تانكێكی‌ سوپای‌ توركیا ده‌ته‌قێننه‌وه‌
ه‌پێی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانیان تانكێكی سوپای توركیایان له‌ڕۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌ ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، له‌كاتی بۆردومانكردنی گوندی بۆغاز له‌ڕۆژئاوای شاری مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن تانكه‌كانی سوپای توركیاوه‌ شه‌ڕڤانان ئه‌و تانكه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج و ته‌قاندویانه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ری فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌و ناوچه‌یه‌ حه‌وت چه‌كداری قه‌ڵغانی فورات كوژراون.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌نیوه‌ڕۆی‌ دوێنێ وه‌ تائێستا سوپای توركیا گوندی بۆغازو خالده‌و كورهیوك به‌ 94 گوله‌ی هاوه‌ن و تۆپ بۆردومانكردووه‌و شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌ به‌دره‌وامه‌.
xandan-
Top