فه‌لاح مسته‌فا: رێگه به‌هیچ هێزێك نادرێت له‌هه‌رێم بوونی هه‌بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ
ئه‌و وتانه‌ی فه‌لاح مسته‌فا له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هات كه په‌یامنێری خه‌ندان ئاماده‌بوو، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له پێنجه‌مین دیداری سلێمانی كه ئه‌مڕۆ له زانكۆی ئه‌مریكی له‌سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
فه‌لاح مسته‌فا وتی "هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆچۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ناكرێت رێگه بدرێت به‌هیچ هێزێك له‌هه‌رێمی كوردستان بونی هه‌بێت كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ ئه‌وه پابه‌ندبونێكی دوو لایه‌نه‌یه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئه‌وان هیواداران هێزه‌كانی په‌كه‌كه شنگال چۆڵ بكه‌ن.
وتیشی "هه‌ر لایه‌نێك پێویسته رێز له دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم بگرێت و نابێت كێشه بۆ هه‌رێم دروستبكه‌ن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌نداندا سه‌باره‌ت به راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ كه ره‌خنه له‌هه‌رێم ده‌گرن، فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ پێكهێناوه.
"زۆرجار به‌شێك له زانیاریه‌كانی راپۆرته‌كان هه‌ڵه‌و نادروست بوون، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هاوبه‌ش ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین"، فه‌لاح مسته‌فا وایوت.
xandan -
