داوای 10ساڵ زیندانی بۆ سێ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ده‌كرێت
به‌پێی ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن تورك، هه‌ر سێ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتییه‌وه ئاماده‌كرابوو و له‌لایه‌ن دادگای ئامه‌ده‌وه په‌سه‌ندكراوه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئهوپهرلهمانتارانه، ئه‌وه‌یه كه له10ی تشرینی یه‌كه‌می2015 ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی كهنزیك په‌كه‌كه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان له‌دژی خه‌نده‌ق و به‌ربه‌سته‌كان كه له‌ناوچه‌ی سوور-ی ئامه‌د دروستكرابوون ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی دۆسیه‌كه هه‌رسێ په‌رله‌مانتاره‌كه سوكایه‌تییان به سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و یاڵچین ئاكدۆغان جیگری سه‌رۆك وه‌زیران ی ئه‌وكات كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی هه‌ده‌په ئێستا له زیندانن و له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا دادگاییدهكرێن.
xandan -
