فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه : وه‌زیرى به‌رگرى و وه‌زیری دارایی داعش به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه كوژران
لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند : " ژماره‌یه‌كى زۆر له چاكدارانى داعش به‌ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كوژراون كه له نێو كوژراوه‌كاندا وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى به‌رگری داعش، هه‌یه".
گوتیشى:" داعش پلانی سه‌ربازى تۆكمه به‌كارده‌هێنێت، به‌جۆرێك له نێوان 10 چه‌كداردا ئه‌میرێك بۆخۆیان دیارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتى چه‌كدارانى داعش ناوى خوازراو بۆخۆیان به‌كارده‌هێنن، بۆیه كاتێك ده‌كوژرێن، ناسنامه‌ى كوژراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بۆ ئێمه ئاشكرا ناكرێت، ئه‌وه‌ش زۆرجار گرفتمان بۆ درووست ده‌كات".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ئاشكراشی ده‌كات، كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌زیرى دارایی و وه‌زیرى به‌رگرى داعش به‌ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوژران، هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆرى چه‌كدرارانى داعش به‌دیلى كه‌ووتونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ڕاده‌ستى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دادگا كراون.
لیوا به‌ختیار، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه چه‌كدارانى داعش له ڕووى سه‌ربازییه‌وه شكستى هێناوه و زۆرێك له‌و ناوچانه‌ى پێشتر ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبوون، له ئێستادا لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
