لە دوو پڕۆژەدا جیادا 2 ھەزار و 641 خێزان ھاوکاری کران
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨/٣/٢٠١٧ لە شاری ھەولێر و دھۆک مەراسیمی دەسپێکی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاودێری ئازیزان، بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتان، لایەنە سیاسییەکان، کۆمپانیا، ڕێکخراوەکان و ئامادەبوونی کەسووکاری ئازیزان (منداڵانی بێباوک) بەڕێوەچوو.
لە سەرتاسەری کوردستاندا ٥ ھەزار منداڵە شەھیدی دەستی داعش سودمەندی پڕۆژەکە دەبن، ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ھەزار ٦٤١ منداڵە شەھید، مانگانە ھاوکاریی ماددیان لە چوار چێوەی پرۆژەکەدا بۆ بڕیایەوە.
ھاوکات ھەر ئەمڕۆ ٨/٣/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی وڵاتی کوێت جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ ھەزار قوتابی سنووری قەزای ئاکرێ دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی کوێت، زۆرترین پێداویستی خوێندن بۆ منداڵان دابین دەکەن و لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠ ھەزار جانتا و پێداویستی خوێندنیان بۆ قوتابیانی سەرتاسەری کوردستان تەرخان کردووە.
ھەروەھا ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بەرفراوانی ھاوکارییەکانی لە یادی کۆچی دوایی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد، بارزانی نەمردا، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەربەندیخان، باوەنوور و خانەقییان ھاوکاری خۆراکییان بەسەر ھەزار خێزانی کەم دەرامەت دابەش کرد.
لەسەرتاسەری کوردستاندا ھەڵمەتێکی ھاوکاری بەرفراوان لە یادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا، بەڕێوەچوو و ٢٢ ھەزار خێزانی کەمدەرامەت لێی سوودمەند بوون.
باسنيوز
