کۆسرەت ڕەسول عەلی: یەکێتی و عەبادی ڕێککەوتوون
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بڵاوی کردەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی، کێشەی نەوتی کەرکووک چارەسەر کراوە و ھەردوولا ڕێککەوتوون کە نەوتی کەرکووك لە ھەناردەکردنی بۆ تورکیا بەردەوام بێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو، ھێزێکی تایبەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەڵیانکوتایە سەر وێستگەکانی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک و بۆ ماوەیەکیش هەناردەکردنی نەوتیان لە ڕێگەی بۆڕییەوە بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا ڕاگرت.
باسنيوز
