نەدا مێرگەسۆری: ئافرەتی كوردستانی هێشتا رێگەیەكی دوور و درێژی لەبەردەم ماوە بۆئەوەی بتوانێت بگاتە پێگەی دروست و راستەقینەی خۆی

نەدا مێرگەسۆری: ئافرەتی كوردستانی هێشتا رێگەیەكی دوور و درێژی لەبەردەم ماوە بۆئەوەی بتوانێت بگاتە پێگەی دروست و راستەقینەی خۆی
نەدا مێرگەسۆری پەرلەمانتار و بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێكیدا بەبۆنەی هەشتی مارس رۆژی ئافرەتانی جیهان لە رێگەی سایتی گوڵان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خانمان دەكات و دەڵێت:
لە هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتان لە تەواوی ئافرەتانی جیهان و كوردستان پیرۆز بێت. بێگۆمان خەبات و ماندوبوونی ئافرەتانی تەواوی جیهان كەم تا زۆر فاكتەری هێنانەدی بەشێك لە مافەكانی رەگەزی مێ بووەكە ئەم خەبات و بەرخودانەش مایەی شانازین، گەر سەیری رەوشی ئافرەتی كوردستانی بكەین، گومانی تێدا نییە كە رووبەڕووی هەستان و دابەزینی زۆر بۆتەوە و بە دوای مافەكانی خۆی هەوڵ و تێكۆشانی زۆری داوە، ئەركی ئافرەتی كوردستانی لە قۆناغە یەك لە دوا یەكەكانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە چاو ئافرەتانی وڵاتانی دیكە كە خاوەن دەوڵەتی خۆیانن، قورستر بووە و لە ئێستاو داهاتووش قورستر دەبێت. ئافرەتی كوردستانی هێشتا رێگەیەكی دوور و درێژی لەبەردەم ماوە بۆئەوەی بتوانێت بگاتە پێگەی دروست و راستەقینەی خۆی، بەڵام بۆئەوەی بگاتە ئەم پێگەیەش دەبێت هەوڵی جیدی بدات بۆ پێگەیاندن و رۆشنبیركردنی خۆی و هەوڵ بدات متمانەی خۆی بە هێز بكات و تواناكانی خۆی بسەلمێنێت .

Top