قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزان دەستی پێکرد
٥ ھەزار منداڵی بێباوک لە ھەرێمی کوردستان مانگانە لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا ھاوکاریی مادییان بۆ دابین دەکرێت، وڵاتی کوێت سپۆنسەری ٤ ھەزار مندال و وڵاتی سعودییە سپۆنسەری ھەزار منداڵی دیکە دەکات.
رێکەوتی ٧/٣/٢٠١٧ لە مەراسیمێکدا لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە ھەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەسپێکی قۆناغی سێھەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزانی راگەیاند، ئەم قۆناغە بە ھاوکاری وڵاتانی کوێت و شانشینی عەرەبی سعودی بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەکەدا، موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیاند: ئەو پرۆژەیە دوو قۆناغی بەڕێوەچووە و ئەمڕۆ دەستپێکی قۆناغی سێھەمی پرۆژەکە دەستپێدەکەین کە تیایدا ٥ ھەزار منداڵی شەھیدان سودمەند دەبن'' لە درێژەدا وتیشیان: '' وڵاتانی سعودییە و کوێت و ئمارات و کەسانی دەوڵەمەندی کوردستان سپۆنسەری پرۆژەکە دەکەن و لەم قۆناغەدا وڵاتی کوێت سپۆنسەری ٤ ھەزار منداڵ دەکات و وڵاتی سعودییەش سپۆنسەری ھەزار منداڵی دیکە''
ھەروەھا لە درێژەی مەراسمەکەدا د. عومەر ئەلکەندەری سەرکونسوڵی وڵاتی کوەیت لە ھەولێر، سەبارەت بە پیوەندییەکانیان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پرۆژە ھاوبەشەکانیان چەند وەتەیەکی پێشکەش کرد وتی: ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی باشترین ھاوبەش بووە بۆ ئێمە و لەگەڵ ئەم دەزگایە توانیومانە بەسەر زۆر ئاستەنگدا زاڵ ببین و توانیومانە چەندین پڕۆژەی مرۆیی جێبەجێ بکەین'' و سەبارەت بە پرۆژەی چاودێری ئازیزان ئاماژەی بەوەدا : ''ھاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکی شەھیدانی پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزەو ھەوڵێکە بۆ نیشاندانی ڕیزو پێزانینی خۆمان بۆ ئەو قوربانیەی کە پێشمەرگەکان داویانە بۆ پاراستنی ھەرێمی کوردستان و عێراق، دەوڵەتی کوەیت لە رێگەی کۆمەڵەی بەھاناوەچوونی کوەیتیەوە چەند پڕۆژەیەکی ئەنجامداوە لەوانە سەرپەرشتیکردنی ٤ ھەزار منداڵی بێباوکە لە ھەرێمی کوردستاندا''.
kdp-
