- جەودەت نەجاڕ: لە ١٩٩٤وە تا ئەمڕۆ پەکەکە لە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێم کار دەکات

- جەودەت نەجاڕ: لە ١٩٩٤وە تا ئەمڕۆ پەکەکە لە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێم کار دەکات
بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ٣٠ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.

(فوئاد عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵەبجە لیژنەیەکی باڵای پێکھێناوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ یادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بکات و ئامادەکارییەکان دەستیان پێ کراوە. حکوومەتی ھەرێمیش ٣٠ ملیۆن دیناری بۆ ئەو یادە تەرخان کردووە و بڕیارە ئەو یادە لە ھۆڵێکی داخراو لە ھەڵەبجە بەرێوە بچێت.''

(فوئاد عوسمان) گوتیشی: ''ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم و عێراق و نوێنەری وڵاتان و چەندین کەسایەتی بۆ بەشداری لە یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەی شەھیددا بانگھێشت کراون.''

kdp-
Top