حهوت حزبی باشووری کوردستان داوا دهكهن پەکەکە شنگال چۆڵ بكات
بزووتنهوه: ''پێمان باشە پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە''
(عەبدوڵڵا وەرتی) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت: ''باشترین ڕێی چارەسەر بۆ دۆخی شنگال بریتییە لە گفتوگۆ و دەبێ (پەکەکە) تایبەتمەندیی باشووری کوردستان بپارێزێت و، ڕەچاوی ئەو دۆخەی کوردستان بکات. ئەوەی هەیە ئەزموونی کوردستانە و پاراستنی ئەو ئەزموونەش ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی و نیشتمانیی هەرهێزێکی کوردستانە لە هەرپارچەیەکی کوردستان و ناکرێت لایەنی دەرەکی بێتە نێو پرۆسەکەوە.''
(وەرتی) گوتی: ''پێمان باشە (پەکەکە) لە نێوشارۆچكهی شنگال بچێتە درەوە و بارەگاکانی خۆی بباتە ناوچە سنوورییەکان، بۆ ئەوەی ڕێ لە ڕشتنی خوێن بیگرێت.''
یهكگرتوو: ''ئەگەر هێزێک بچێتە کۆبانێ و نەچێتە دەرەوە، پەکەکە قبووڵی دەکات؟''
(جەمال کۆچەر) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دەبێت بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت، چونکە لە قۆناغێکی هەستیارداین، لە دووڕێیانێکداین، گرفتی گەورەمان لەبەردەمە، بۆیە دەبێت هەموو لایەک، بە لایەنەکانی دەرەوەی باشووری کوردستانیشەوە ڕەچاوی ئەو دۆخە بکەن و ڕێز لە یاسا بگیرێت، ئەگەر وانەبێت بشێوی ڕوو دەدات. باشه با وایدابنێین سبەی هێزێک لێرەوه دەچێتە کۆبانێ، ئەوان قبووڵ دەکەن، ئەو هێزە دەرنەچێت؟ بۆیە دەبێ ڕێز لە یەکتری بگرین.''
(جەمال کۆچەر) گوتی: ''لەگەڵ ئەوەداین (پەکەکە) موراعاتی کوردستان بکات، چونکە کوردستان لە دووڕێیانێکی هەستیاردایە و دەبێ بڕیاری خۆی بدات، کە ئەویش پرسی سەربەخۆیییە. ئێمە دەوڵەتمان نییە، کە یارمەتیمان بدات، دەبێ پشت بە خۆمان ببەستین.''
شیوعی: ''دەبێ پەکەکە بزانێت ئێزدییەکان دەیانەوێت پێشمەرگە بیانپارێزێت''
(ههندرێن ئەحمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەرجەم ئەو هێزانەی لە خاکی هەرێمی کوردستاندان، ئەگەر شەرعییەتی شۆرگێڕییان هەبێت، دەبێ هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن و، دەبێ تایبەتمەندیی هەرپارچەیەکیش بپارێزرێت. هەرێمی کوردستان، تایبەتمەندیی خۆی هەیە، وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ دراوسێکانی دەکات و شەڕی داعشی هەیە، بۆیە دەبێ موراعات بکرێت و، هەرهێزێک ئەمە ڕەچاو نەکات، گرفت دروست دەکات.''
(ههندرێن ئەحمەد) دهڵێ: ''شنگال پێویستی بە پاراستنی ئێزدییەکان هەیە، بۆیە خەڵکی ناوچەکە داوا دەکەن، هێزی پێشمەرگە بیانپارێزن و دەبێ (پەکەکە) و غەیری (پەکەکە) ڕەچاوی ئەمە بکەن.''
یهكێتی: ''پێویستە تورکیا و پەکەکە لە دەڤەری شنگال بکشێنەوە''
(مهحموود عوسمان) پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێشنیاز دەکەم (پەکەکە) لە شنگال بکشێتەوە، هەروەک چۆن پێشنیاز دەکەم، تورکیایش لە خاکی عێراق بکشێتەوە و بچنەوە شوێنی خۆیان و لە مەیدانی سیاسیی خۆیاندا پرسەکانیان یەکلا بکەنەوە.''
كۆمهڵ: ''دەبێ پەکەکە دەستوور و یاساکانی هەرێم بپارێزێت''
(شوان ڕابەر) بڕیاردەری ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پێویستە حزبەکانی کوردستان لە هەرپارچەیەکی کوردستان بن، بارودۆخ و تایبەتمەندی و یاسا و ڕێساکانی ئەم پارچەیە بپارێزن و، بەرێککەوتن و بە ڕەزامەندیی لایەنە دەسەڵاتدار و پێوەندیدارەکان هەڵسوکەوت بکەن، دەنا کێشە ڕوو دەدات. کاتی خۆی پێشمەرگە بۆ شەڕ چووە کۆبانێ و دواتر گەڕایەوە، پیشمەرگەش نابێ بەبێ ڕەزامەندیی دەسەڵاتی پارچەیەکی دیکەی کوردستان بچێتە ئەو پارچەیە. بۆیە دەبێ (پەکەکە)ش دەسەڵات و دەستوور و یاسا و ڕێساکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.''
(شوان ڕابەر) گوتیشی: ''دەبێ لەسەر ئەو پرسە ڕێککەوتن هەبێت.''
توركمان: ''دەبێ پەکەکە بەخێرایی شنگال چۆڵ بکات''
(مونا قەهوەچی) سەرۆکی لیستی پێشکەوتووی چاکسازیی تورکمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دەبێ (پەکەکە) بەخێرایی لە شنگال بکشێتەوە، چونکە بە مانەوەی لە شنگال گرفت بۆ ئیدارەی شارەکە و هێزە سیاسییەکان دروست دەکات و بیانوو دەدا بەدەست هێزی دیکەشەوە، کە لە خاکی کوردستاندا بمێننەوە، بۆیە گرینگە (پەکەکە) تایبەتمەندیی باشووری کوردستان لەبەرچاو بگرێت و ئەو ناوچەیە چۆڵ بکات و بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی ئامانجیەتی.''
(مونا قەهوەچی) دەشڵێ: ''ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، قبووڵکراو نییە و ناکرێت بەو شێوە لە باشووری کوردستانیش مامەڵە بکرێت.''
ههینیی رابردوو، له كاتی بهجێگهیاندنی ئهركهكانیان بهگوێرهی فهرمانی وهزارهتی كه پێیسپێردرابوو بۆ پاراستنی سنوورهكان، پهكهكه كه وهك هێزێكی نایاسایی بهزۆر خۆی له ناوجهكهدا سهپاندووه، له خانهسۆری سهربه سنوونێ ڕێی له هێزێكی پێشمهرگهی ڕۆژئاوای كوردستان گرت و پهلاماری دان و به هۆیهوه كوژراو و برینداریش ههبوون.
kdp-
